خوشه ویستی تو ...

( ئه من چاوم له ریگاته و به هیواتم به شه وگاران )

نه ده توانم به دوو ووشه بکه م باست بینم ناوت

نه ده شتوانم وه کو شانه دابهینم زولفی خاوت

به لام  گیانه  دلنیابه چاک  ده زانم  تاکو ماوم

توم خوش ده وی و ده یپه رستم جوانی چاوت

نوشته شده در دوشنبه سی ام تیر 1393ساعت 21:30 توسط کچی کورد|

دڵــم تەنگە وەکـو خونچەی دەمی تۆ

سەرم گێژە لە گێژی پەرچـــــەمی تۆ
 
دڵ و گــــیان و ژیـــانم دا بە ماچـــێ
ووتت پێك نــایە زۆری من کەمی تۆ!!!
نوشته شده در دوشنبه بیست و سوم تیر 1393ساعت 3:51 توسط کچی کورد|

http://www.kurdish2714.blogfa.com/

نوشته شده در جمعه شانزدهم خرداد 1393ساعت 16:32 توسط کچی کورد|

خۆشه ویستیم له ناو تۆدا ده ست پێ ئه كا،به نیگایه كی پاك و پڕ له هیوات ده ژیێته وه و...درێژه به ژیانی خۆشه ویستیمان ده دائه گه ر ژیان له دوای مه رگیش درێژه ی بێتدڵنیابه...بۆ ئه وینی تۆ سه ر هه ڵده داته وه!
نوشته شده در پنجشنبه بیست و دوم اسفند 1392ساعت 22:37 توسط کچی کورد|

دو و ئه‌ ر ێخۆ شه‌ ویستم..گرێی ئه‌ و پر چه‌ت بکه‌وه‌با خۆره‌تاوی ئێواره ی ..تاڵه‌ زه‌ر ده‌کانی قژتله‌ گه‌ڵ سپێد ه‌ ی به‌ یانی..شان و ملی کریستاڵیتتێکه‌ لاو بنوه‌ک هه‌ ناسه‌ و که‌ سه‌ ر و غه‌ مه‌ کانی منبه‌ سه‌ر ته‌ختی ، سینگ و به‌ رۆ کی ناسکتابه‌ده‌م(با)وه‌..بێ په‌روا، په‌رش و ...بڵاو بنئا زیزه‌ که‌م...!زۆر له‌ مێژه‌ ، پڕ شنگی گه‌ شی ئه‌ ستێره‌ ی ..چاوه‌ کانی تۆم لێ ونه‌..ده‌ ئا و رێک بد ه‌ وه‌جارێکی دیش ، هه‌ر وه‌ڵامی...ئه‌ و پر سیاره‌ی ، سه‌ دان جاری دیم کردوه‌ :(( ئه‌رێ ئێستاش خۆشت ده‌ وێم...؟))..بده‌ره‌وه‌له‌ دوو قۆ ناغی هه‌ ورازی ..بێ نازی ئه‌م ته‌ مه‌ نه‌ دابه‌ زه‌ر ده‌ خه‌ نه‌ی وه‌ڵامی...((ئه‌ رێ)) ی سه‌ر دوو لێ وه‌ کانتده‌ر گای به‌ هه‌شتێکی دیکه‌مله‌ به‌ر ده‌ما بکه‌ ره‌ وه‌

غه‌ریب پشده‌ری

نوشته شده در پنجشنبه بیست و دوم اسفند 1392ساعت 22:24 توسط کچی کورد|

بێ تۆ

به‌ گوێچکه‌مدا ده‌چرپێنی :

به‌جێت دێڵم ...

ئه‌وسا ته‌مێ له‌به‌رپێمدا

ڕاده‌خه‌یت و

بێده‌نگ ده‌ڕۆی

باش ده‌زانی

تا شوێنه‌واری عه‌شقت مابێ

هیچ ڕێگایه‌ک

نامگرێته‌ خۆی
نوشته شده در پنجشنبه بیست و ششم دی 1392ساعت 21:59 توسط کچی کورد|


ئه‌حمه‌دی شاملوو وه‌رگێڕانی : ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

په‌نجه‌کانمی سه‌ر له‌شت

لقی شه‌هوه‌ت و گوناهن

ته‌نانه‌ت گه‌ر خوداش له‌ یه‌کدیمان ماره‌ بکات

گه‌رمی لێوه‌کانت دۆزه‌خمن

ته‌نانه‌ت گه‌ر فریشته‌کانیش سروودی به‌خته‌وه‌ری بخوێنن

ئامێزت نوێنێکه‌ له‌ کیم و زۆخ

ته‌نانه‌ت گه‌ر ماڵی خوداش شوێنی نووستنمان بێت

زۆڵترین زارۆکی سه‌ر زه‌ویمان لێ ده‌زێ

ته‌نانه‌ت گه‌ر تۆ مریه‌م بی و منیش ڕۆحی پیرۆز

خاتوونه‌که‌م

با سه‌دان ساڵیش عاشقت بم

لێم حه‌رام بێ دزه‌ی نیگا و ماچێکت

گه‌ر تۆ ئه‌وینداری من نه‌بی
نوشته شده در پنجشنبه بیست و ششم دی 1392ساعت 21:59 توسط کچی کورد|

کرد یعنی خروش کاوه

کرد یعنی نسیم پاوه

کرد یعنی فرزند آرش

کرد یعنی خون سیاوش

کرد یعنی نیزه بر ضحاک

کرد یعنی سوار بی باک

کرد یعنی نیای کوروش

کرد یعنی ندای زرتشت

کرد یعنی پناه فرهاد

کرد یعنی ناله و فریاد

کرد یعنی داد افریدون

کرد یعنی سینه ی پر خون

کرد یعنی شیر دالاهو

کرد یعنی هژبر شاهو

کرد یعنی شاه هورامان

کرد یعنی خروش سیروان

کرد یعنی سوار کلهر

کرد یعنی نگین و در

کرد یعنی بال قلاجه

کرد یعنی داغ حلبچه

کرد یعنی  ناله شکینه

کرد یعنی آهی در سینه

کرد یعنی بابک خرم دین

کرد یعنی اهور زرین

کرد یعنی استوار چون کوه

کرد یعنی درفش شکوه

کرد یعنی فرزند ماد

کرد یعنی شیرین و فرهاد

کرد یعنی نام کردستان

کرد یعنی فرزند ایران

نوشته شده در شنبه یکم تیر 1392ساعت 12:10 توسط کچی کورد|


رۆژ له ئاسۆی سوور شه وق ئه داته وه


ده ڵێ ئه مساڵیش نه ورۆز هاته وه

سروشت سه رپاكی جوانی ئه نوێنێ

وه ك بووكی ڕازاو خۆی ئه خه مڵێنێ

ده شت و كوێستان و لووتكه ی به رزی كێو

بزه ی به هاریان كه وتۆته سه ر لێو

به فری تواوه ی سه ر شاخی ته مبار

ئه بێ به فرمێسك چۆر چۆر دێته خوار

هاژه ی شه تاوی بن كوێستانی به رز

گابه رد ئه تلێنێ كه ژ دێنێته له رز

كیژی دارستان له شایی چه ما

به مۆسیقای ئاو، دێنه وه سه ما

باخ و ڕه زی شاخ یان مێرگ و چیمه ن

خشڵی ڕازاوه ی بژوێنی دیمه ن

سه وزایی ده ‌شت و زنجیره ی كوێستان

تاریف ناكرێ جوانی كوردستان

كه وی دڵداری ئازادی و جوانی

ده روونی كه یلی سۆزی گۆرانی

به ری حه سره تی دڵ ئه كاته وه

بانگی په ڕاو په ڕ ده نگ ئه داته وه

له سه ر قه ندیل و شاهۆ و نه كه رۆز

ئه ڵێ گه لی كورد نه ورۆزتان پیرۆز

ڕه حیم لوقمانی

نوشته شده در پنجشنبه یکم فروردین 1392ساعت 7:0 توسط کچی کورد|

زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
له مه رگي خۆم په شيمانم
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
ببه به گيان بۆ گيانم
ببه به خورپه بۆ دڵم
ببه گڕي خوێني سڕم
خرۆشي ناو ده مارانم
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
زۆري ماوه نه خشه ي ژيانم
زۆري ماوه تاسه ي ده روون
له مه رگي خۆم په شيمانم
ببه به لێوي ئاگرين
ئه لفوبێ ي نوێ بۆ داستانم
پێم بده وه هێزي گريان
ڕاچه نينم ...خرۆشانم
ده چنه وه به ئه ستێره
جريوه ي ڕه شي ئاسمانم
زيندوومكه وه , زيندوومكه وه
تازه بكه وه ناونيشانم
ببه به لێوي ئاگرين
ئه لفوبێ ي نوێ بۆ داستانم
پێم بده وه هێزي گريان
ڕاچه نينم ...خرۆشانم
نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:48 توسط کچی کورد|



هه‏لَبه‏ستم زورن،

هه‏نديكيان شارن،

هه‏نديكيان گوندن،

هه‏نديك ته‏لارن،

هه‏نديك خانيله‏ي ته‏پيو و نه‏وي،

به‏لَام، ئه‏وانه‏ي بو توم نووسيون،

ده‏بن‌ به‏ شاكار،

به‏ رووناكترين پايته‏ختي زه‏وي!





نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:46 توسط کچی کورد|

چه ند ده ترسم

 

که دیمه وه

 

هه والیکی تالت پی بی

 

چه ند ده ترسم ،

 

که با وه شت پیدا ده که م

 

بونی نامویه که ت لی بی

 

چه ند ده ترسم

 

که دیمه وه گرامه ری زمانی چاو

 

رینووسی هیمات گورا بی

 

 چه ند ده ترسم

 

چله یس گه رمی په نجه کانت

 

وه ک به جیم هیشت وا نه مابی

 

له مه ش زیتر

 

چه ند ده ترسم ، که سم ، هاوریم

 

که دیمه وه

 

تو وه ک خوت بیت ، من بگورییم

نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:44 توسط کچی کورد|

قه ت نه ده ی ئا زاری گیانی مه ست و بیدارانی شـــه و

 

خوت نه خه یته به ر شه پولی ئه شکی بی پا یانی شــه و

 

ئه ی کچی خوا وه ندی جوانی ، ئه ی چرای دیوانی شه و

 

خـــــوت بپــاریزه له ئاهـــــی دل برینـــدارانی شـــه و

 

نـه ک خــوا ناکـرده گیــرابـی دوعا و نالانــی شــــه و

 

 

 

 

 

ویلم و تاریکه ده ورم فه رشی ریگه م مه ینه ته

 

بی که سم ته نها ئه نالم مه رگی خومم عه زره ته

 

سازی ئا هه نگی شه وانم سوزی جه رگی له ت له ته

 

یاوه رو یاری ئه نیسم ئاه و ئه شکی حه سره ته

 

ئافه ره م ئه ی باره که للا دیده یی گریانی شه و

 

 

 

 

 

وا نه زانـی ده ستی خه م یادت له دلما ده ر ئه کا

 

ئه شــکی خوینینم ده لیله بو که سی باوه ر نه کا

 

گیانه که م به و تیشکی چاوه ی شه ر له گه ل ئه خته ر ئه کا

 

دل ئه بیته قه تره یه ک خوین و له دیده م سه ر ئه کا

 

هه ر که رابووری به دلما سوحبه تی جارانی شه و

 

 

 

 

 

هه ولی زورم دا له داوی زولفی ئه و بی مروه ته

 

ده رچم و دوایی بمینم به م عه زاب و مه ینه ته

 

یار وتی : بی سووده هه ولت تا کوو ماوی جیگه ته

 

تازه له م پیچ و خه می زولفه نه جاتت زه حمه ته

 

لای سه خی ته بعه ن مه حاله روخسه تی میوانی شه و

نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:42 توسط کچی کورد|

دوایی دی.. شه وگاری ته نیایی و په چرنوی خوشه ویستیه کانی روژ

دلنیا به.. دوایی دی..چیروکی خه و خه م

یادی روژه کانی بیره وه ری

ته م و مژی سه رلوتکه کان

دلنیا به… دوایی دی..یه که م ئیواره ی خوشه ویستی

یه که م بزه و یه که م یادی چاوه کانی چاوه روانی

دلنیا به گولم …دلنیا به وخورا گره

دوایی دی زام له سه ر روح دانان و خو به پیا و زانین

بروات پیم بی

تو وه ک شیعر

وه ک چیروک

وه ک به هار

وه ک بلیسه ی ئاگری نه وروزله ده رونما جی گر بوی

دلنیا به ته نیا توی به هانه ی خو را گرتن

دوایی دی  داهاتووی ئیواره کان……..

شنو عزیزی

نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:39 توسط کچی کورد|

بو بی ده نگی ماوه یه که هیچ هه والێکت نازانم دڵم دایم له مشتمایه به ئازار و درد و ژانم له وه ی که هیچ هه والیکی تو نایه ته لام دل گرانم ماوه یه که نامه کانت ناین بۆ لام ته له فونه که ت لی ده ده م ئیتر ئه تو ناده ی وه لام من نازانم بۆ بێده نگی بۆ ناپرسی تاکه ی له ناو غه می خوم و غه ریبی دا به ئازار بم تاکه ی دور له هه والی تو من غه مبار بم له بیرت چوو که پیت وتم خوشم ده ویی هه تا ماوم له بیرم دایی جێت ناهێلم به بی ئه تو قه ت ناسره وم به چرپه وه به گویی منتا به ئه سپایی تو ده ت چرپاند وشه ی عه شق و خوشه ویستیت به دلی من دا ده گه یاند که چی ئیستا ماوه یه که به بێده نگیت دلی…

نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:37 توسط کچی کورد|

ئه م شه و یادی تو یه خه ی پی گرتوم، بویه چاوانم مه یلی خه و ناکا

 

ئا سمان بی ورشه و بی ئه ستیره یه ، شه و یکه گولم هر له شه و ناکا

 

ئیستاش تو شه وی سور به ری ئه که ی ، منیش شه وی پر حوزن و ته نیایی

 

بو چی خه رمانی عه شق و ئه وین مان ، ئا گر تی بر دا وا به خورایی

 

ئیستاش له و که سه خوشترم ئه ویی ، که به حوکمی دین هاو سه ری ئه وی

 

سه یره ئه و هه مو زولمه ت لی کردوم ، که چی قه د له بر چاوم ناکه وی

 

بروام پی بکه هینده م خوش ئه ویی ، ناتوانم رقت قه د لی هه ل گرم

 

سینه م ئه و خه مه هه ل ناگری ئاکام ، به خو شه ویستی تو وه امرم

 

ئسماعیل محه ممه د

نوشته شده در چهارشنبه شانزدهم اسفند 1391ساعت 2:35 توسط کچی کورد|

ویســـــتم نــەبــــــم بە فرمێـسك نــەرژیم لــە چــاوانــی تۆ
ویســـــتم نــەبــــــم بـە دابـران دانەبریم لە روخساری تـــۆ
ویســـــتم نـــەبــــم بــە خـــەم و خــەمـگیـــن نەکەم دڵی تۆ
ویســـتم نـــەبــــم بـە دوری هـەرگـیــز دور نــەبــم لــە تـۆ
نوشته شده در چهارشنبه سیزدهم دی 1391ساعت 3:28 توسط کچی کورد|

ئه وه نده ی به هار بارانی ده وی

ئه وه نده ی هاوین هه تاوی ده وه ی

ئه وه نده ی دایک کورپه ی خوی ده وی

من سه د ئه وه نده توم خوش ده وی
نوشته شده در چهارشنبه سیزدهم دی 1391ساعت 3:9 توسط کچی کورد|


له چی ترسای؟
له چی تورای؟
بوچی رووی خوتت وه رگیرا؟
وات ئه زانی دارستانی به ژنی جوانیت ئه سوتینم؟
کوشکی به رزی خوشه ویستیت ئه روخینم؟!!!
راسته گیانه،پشکو و بلیسه ی ئاگرم
هه رسی به فری تاسه م و
چاوه روانی هاوار و گرم و هور ئه که م
راسته گیانه،هاواریکی زور به رزم و مله و زریان و لافاویش چاک ئه ناسم
به لام، به لام
خو توی ئازیز ،ئیجگار له وه بالاتری
ده ستی زریانت پی بگات...
هه رس بتکا به ژیره وه...
خور بتوانی بت سوتینی...
شه پول یاریت له گه ل بکات.
توسرودیکی تازیت و
له سه ر لیوی ئه م ولاته
روژی به هه زاران که ره ت ئه تخویننه وه
تو ئه و عه شقه پیروزه ی وا
شه و تا به یان
به یان تا شه و
له با وه شی گولجاریکا،پرچی جوانی دائه هینی و
خوشه ویستی، له ناو کووره ی دلی پاکتا ئه تویته وه.
له چی ترسای
هه ر چی ده ماری ناو دلمه،هه لیکیشن
ناتوانن... نا ...
خوشه ویستیت

له بیرو میشکم ده ر کیشن!

03

نوشته شده در سه شنبه بیست و یکم آذر 1391ساعت 1:55 توسط کچی کورد|

 

بۆ مه زرا ی ئاواتی من، تۆی نهو گولی عیشق و وه فاداری

بۆ گولشه نی پر گولی ژینم ئه تۆی ئاواز ی دلدار ی

له به حری بیپه یی ژیان، عیشقی تۆ له د ڵ که شتی ئاواتم بوو

خۆشه ویستی و میھری تۆ، گه رمی ژینی من ریگای نه جاتم بوو

په پووله ی ئازاد ی ناو باخچه ی دلداری و عیشق و سه فا بووین

به خوا زۆر حه یفه گولم ئیمه به جارێ له یه ک جیا بووین

له بیرت چوو ئه و شه وه ئاسمانی ژین ئه ستیره بارا ن بوو

مه لی رۆح له عیشقی تۆ (ئه ی نازه نین)، مه ست و غه زه ڵ خوان بوو

وه ره  دیسان باله نۆ عیشقی وه سلی تۆ بمخاته رووناکی

رووبکه ینه له قیبله ی وه فا، سه رمه ستی و سه فا، ھه ردوو به دلپاکی

 

شعر:عثمان احمدي

آواز:مظهر خالقی

نوشته شده در پنجشنبه دوم آذر 1391ساعت 2:3 توسط کچی کورد|



ئه مرو یادی تو
ره وانه ی کولانه کانی عه شقی کردم
کولانه کانی دوینی
***
تو
بیره وه ری سالانی داهاتووی
***
به ره و ئاسوی چاوت ری که وتم
له شمت گه رم کرد
دلمت نه رم
بی ده ستم بگره
وه بمبه ره وه به ره و کولانه کانی بیره وه ری.... .
نوشته شده در پنجشنبه دوم آذر 1391ساعت 1:40 توسط کچی کورد|

به داوي زولـفي خــاوي تــۆ ئــه سيرم

مه كه بێ به ش له عيشقي خۆت فه قيرم

ئـه گه ر چي تۆ شكاندت شيشه كه ی دڵ

بــه ڵام هــــه رگيز گــوڵم ناچي لــه بيرم

-----------------------------------------------------------

هه تا كه ي من ئه سيري ده ستي خه م بم

هه تا كه ي من په پوله ي ده وري شه م بم

فه له ك به سكه هه تا كه ي بێ وه فايي

هه تا كه ي من كه سيره ي تۆف ته م بم

----------------------------------------------------------

ژ يا نم پر له ده رد و نا ڵه نا ڵه

له د و نيا پێكه نين بۆ من مه حا ڵه

ده ڵێن بيستن وه كو ديتن نيه قه ت

وه رن سه يري ژيانم كه ن چ تاڵه
نوشته شده در پنجشنبه دوم آذر 1391ساعت 1:3 توسط کچی کورد|

 

پڕ واتاترین ووشه (ئێمه) یه‌ به‌کاری بێنه‌

قوڵ ترین ووشه‌ (خۆشه‌ویستی) یه ‌گرنگی پێ بده‌

بێ سۆزترین ووشه‌ (ڕق) ه ‌مه‌یهێڵه‌

....


:ادامه مطلب:
نوشته شده در شنبه بیستم آبان 1391ساعت 0:19 توسط کچی کورد|

پانایی عەرزو ئاسمانیش ،جێگایی دڵی تەنگم نابێ

خەمی دووریت وای لێ کردووم،دڵەخورپەم دابین نابێ

گروویە کی لێ گرتوومە،بەتوو نەبێ ئەهوەن نابێ

نازانم کێ تاوانبارە،هەزارجارماڵی خەرابێ

سمایل کەریمی

(۰۳)

نوشته شده در شنبه بیستم آبان 1391ساعت 0:16 توسط کچی کورد|

 

مرۆڤ وه‌كو سروشتی خه‌لقی وایه‌ خاوه‌نی فرمێسكه‌ كه‌خۆی له‌ناو چاوانی دا شاردۆته‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ندێ جۆری فرمێسكن...

 

1-گه‌وره‌ترین فرمێسک... فرمێسکی چاوه‌ڕوانیــه‌!

 

2-پاکترین فرمێسک...فرمێسکی منــــداڵه‌!

 

3-کاریگه‌رترین فرمێسک...فرمێسکی په‌شیمانیـــه‌!

 

4-خۆشترین فرمێسک...فرمێسکی سه‌رکه‌وتنـــه‌!

 

5-ڕه‌قترین فرمێسک...فرمێسکی ئـــازاره‌!

 

6-ڕاسگۆترین فرمێسک...فرمێسکی دایــکه‌!

نوشته شده در شنبه بیستم آبان 1391ساعت 0:14 توسط کچی کورد|

هاتوویتەتە سەر رێگام



من تێ ناگەم



دوای ئەوهەموو ساڵە تازە زانیوتە خۆشەویستیت بێ ئەنجامە؟



دوای ئەوهەموو ساڵە تازە زانیوتە خۆشەویستیت سێدارەیە بؤ ئیعدامه؟



نا.. نامه ەوێ گوێت بۆ بگرم!



قسەكانت دڵتەزێنن! ئەوین نێژن!



قسەكانت گورگی شەوانی بەرماڵی منداڵانی بێهومێدن!



نە گوێ ئەگرم نە ئەڕوانم!



خشپەی پێ دێت.. تۆ بووی رۆیشتی؟!



چاو هەڵدەبڕم دیسان تەنیام... دیسان شەوگار... دیسان دیوار...



دیسان خەوی تەرم رەشی دوایین دیدار...
نوشته شده در دوشنبه پانزدهم آبان 1391ساعت 21:54 توسط کچی کورد|


 خه وم بینی له و خه وه ما هاتیته وه ناو گلینه م

مالیکم بو دروس کردی به عشقی پاک و بی وینه م

مالیک پر له خوشه ویستی پر له به رامی شیعری جوان

مالیک پرپر له گورانی به نوری عشق چراخان

خیر نه ییته ری ئه و که سه ئه م سه فه ره ی بو ریک خستی

ده وه ره وه له و ی مالیک نییه نابو خوشه ویستی

خوزگا ئه مزانی تو له وی ئیستا به دوای چیا ویلی

چون دلت هات بیره وه ری ئه و هه مو ساله به جی بیلی

ئیستاش هینده باست ئه که م خه لکی وه ئه زانی شیتم

بیته وه یان نه ییته وه هه تا ئه مرم چاوه ریتم

به خوشه ویستی تو وا ده مرم

ئه مشه و یادی تو یه خه یه ی پی گرتوم

بویه چاوانم مه یلی خه و ناکا

ئاسمان بی و شه و بی ئه ستیره یه

شه ویکه گولم هه ر له شه و ناکا

ئیستا تو شه وی سور به ری که ی منیش شه و ی پر حوزن و ته نیایی

بوچی خه رمانی عه شق و ئه وینمت ئاگر تی به رداوه به خورایی

ئیستاش له و که سه خوشترم ئه وی

که به حوکمی دین هاوسه ری ئه وی

سه یره ئه و هه مو زولمه ت لی کردوم

که چی قه ت له به ر چاوم ناکه وی

بروام پی بکه هینده م خوش ئه وی

ناتوانم ره قت قه ت لی هه لگرم

سینه م ئه و خه مه هه لناگری ئاکام

به خوشه ویستی تو ده مرم

نوشته شده در دوشنبه پانزدهم آبان 1391ساعت 20:4 توسط کچی کورد|

تۆ پێم ده‌ڵێیت دیاریه‌كت
بۆده‌هێنم به‌نهینی
لێم وه‌رگره‌و هه‌ڵی بگره‌
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و دیاریه
بێنیت من پێت ده‌ڵێم
لێم ببوره‌ ئه‌ودیاریه
‌ وه‌رناگرم لێت

من قه‌ت شتێكم لێت
ناوێت مه‌ترسی هه‌بێت
بۆژیانت بیبه‌ره‌وه
‌ بۆخۆت بۆخۆت

دیاریه‌كم بۆبهێنه‌
بێ نهێنی و بێ شاردنه‌وه
باگشت كه‌سێك ئاگاداربێ

ئه‌گه‌ر هاتو بریارت دا
دیاریه‌كی وام بۆ بێنی
بیریشت بچێته‌وه‌
خۆم پێت ده‌ڵێم
گوڵم دیارییه‌كه‌ت كوانی؟؟؟‌
نوشته شده در دوشنبه هفدهم مهر 1391ساعت 14:21 توسط کچی کورد|



خۆشه‌ویستم چیت ناوبنێم

كاتێ عه‌شقت وه‌ك ئاگره‌ و
هه‌موو ساتێ ئه‌سوتێنێ, دڵه‌ی بێ جێم
رِێبوارێكی ماندوو نه‌ناس
وێڵ و ته‌نیا بۆ كوێ ئه‌رِۆی

به‌ شوێنتا دێم
گه‌ر وون بی لێم ئه‌گرم شوێن پێت
وه‌ك په‌روانه‌ به‌ شوێنتا ئه‌گه‌رِێم
به‌ شه‌وانیش وه‌ك خه‌رمانه‌
ده‌وری مانگی گۆنات ئه‌گرم
وه‌كو كاروانچییه‌كی وێڵ
به‌ره‌و لات دێم
هه‌وارگه‌ی من چاوه‌كانته‌
كاتێ هاتم مه‌پرسه‌ لێم
من چیم و كێم
به‌ڵێ گوڵم به‌ته‌نیا تۆ
چاوه‌كانت بۆمن بۆته‌
هه‌وارگه‌و جێم
گه‌ر ون بی لێم ئه‌گرم شوین پێت
وه‌ك په‌روانه‌ به‌ شوێنتا ئه‌گه‌رِێم
هێنده‌ وتم گوێ بگره‌ لێم
زمان شكا
مانگ و خۆرو تا ئه‌ستێره‌ش
هاتنه‌ تكا
هه‌تا كه‌ی له‌ دووت بگه‌رِێم
به‌سه‌ چی تر
چاوم بووه‌ته‌ گۆمی خوێن و
له‌ جوڵه‌ش كه‌وتن ده‌ست و پێم
گه‌ر وون بی لێم ئه‌گرم شوێن پێت
وه‌ك په‌روانه‌ به‌شوێنتا ئه‌گه‌رِێم
تا كه‌ی, تا كوێ به‌ شوێنتا بێم

نوشته شده در یکشنبه دوم مهر 1391ساعت 9:10 توسط کچی کورد|


ئه م پاييزه


هه رخه ريكي كوكردنه وه ي وشه ئه بم

بو ئه وه ي كاتي زستان هات

من دريژترين قه سيده

بو خوشه ويستيت

بنووسم!

(بيكه س )

نوشته شده در یکشنبه دوم مهر 1391ساعت 9:0 توسط کچی کورد|



بڵێ پێم - گوڵی به هاریم :‌له تۆ تابه كه ی جودابم؟
وه ره وه ،‌به شه رتی جاران، رۆژی سه د جارت فیدا بم

خاڵی چاوت،‌گۆشه ی ئه برۆ،‌دوو دینیان كردم له سه ر تۆ
یا بمكه پیری مه یخانه، یا موریدی خانه قا بم

سه ر كه م فیدات،‌عه زیزم، وه ره زیز مه به له سه ر دڵ
سه ره پاییبه ندی تۆیه،‌دڵه ماڵی خۆت تا بم

شه و به تای زولفت شێواندم،‌رۆژ له تاوا ده تسووتاندم
چ خودا له تۆ هه ڵده گرێ به شه و و به رۆژ عه زابم؟

نه فه سێ موڵه تێ بده عومرم بدبینم زوڵفه كه ت بگرم
به كه مه ندی تۆوه بمرم خۆشتره نه وه كوو ره ها بم

له نێو مه نزه ره ی دوو ده ریی خۆشه سه یری مه وجی به حری
وه ره سه ر چاوم - عه زیزم- چ ده كه ی له دڵه ی كه بابم؟

نوشته شده در یکشنبه دوم مهر 1391ساعت 0:0 توسط کچی کورد|

 كه‌لێم دوورده‌بى

ئۆقیانووس و ده‌ریا و زه‌ریا كێوه‌كان له‌ت له‌ت ده‌بن 

زه‌وییه‌ ووشكه‌كان شه‌ق شه‌ق ده‌بن

سنۆبره‌ سه‌ۆزه‌كان زه‌رد هه‌ڵچده‌گرێن

خۆره‌ زه‌رده‌كه‌هه‌ورى ره‌ش داێده‌پۆشئ

وئاسمانى شین وساماڵ

فرمێسكى ساردله‌هه‌ناوى ده‌رژێنێته‌ سه‌ر زه‌وییه‌ ووشكه‌كان

به‌لاَم به‌لاَم

من هه‌ر چاوه‌روانى چاوه‌كانى تۆم ئازیزه‌كه‌م

زوو بگه‌رێوه‌

كه‌ده‌ردى دوورى زۆر گرانه‌وسه‌خته‌

زوو بگه‌رێوه‌ زوو بگه‌رێوه‌ زوو بگه‌رێوه

‌دووریت زامێكى قوول وسامناكه

‌بادووریت كۆتایى بێت وزووبگه‌رێوه

‌كه‌دوورى لێم

روخساره‌كه‌م ده‌شلژئ و ره‌نگم زه‌رد ده‌بی

له‌وێنه‌ئ گه‌لاَئ پاێزدا

كه‌ دوورى لێم

گه‌رووم ده‌گیرى

وچاوه‌كانم نوقمى فرمێسك ده‌بن

ئاخ كه‌لێم دوورى

ئاخ كه‌لێم دوورى

ئاخ كه‌لێم دورى .... 

نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم شهریور 1391ساعت 5:34 توسط کچی کورد|


زه مانیک پیش... جوانکیله یه ک له ناخی دلما نیشته وه ...
ده ر سات، دلم بوو به هیلانه چوله که ی سه ر توپی گول
هه تا ئیستاش، هه لس و که وتی له ناخمدا شیتانه یه،
تا ئه م ساته ش دلم وه ک خوی، وه ک هه وه ل روژ هیلانه یه!

(حه سیب قه ره داخی)

له لایه ن 03،دوستی زور زور خوشه ویستم.زور سپاس

نوشته شده در پنجشنبه بیست و سوم شهریور 1391ساعت 0:8 توسط کچی کورد|


له‌ چه‌ند په‌ڕه‌ی کتێبێکم دا

من فرمێسکم بۆ هه‌ڵگرتووی


ڕۆژێ ئه‌بێ نیشانت ده‌م

تا بزانیت چه‌ند خۆشم ویستووی


نوشته شده در دوشنبه بیستم شهریور 1391ساعت 0:36 توسط کچی کورد|


لەوە زیاتر دڵم لاتبێ..
سەرمات بێ هەستی پێ ئەکەم!
تۆ گەرووت پڕ بێ لە گریان..
من لێرە دەستی پێ ئەکەم!
لەوە زیاتر خۆشمبوێیت..
گەر نەشبیت بە خۆشەویستم!
لەهەر شوێنێکی دوونیا بیت..
ترپەی دڵیشت ئەبیستم!

نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 14:28 توسط کچی کورد|


هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهــــارى باراناوى، چـاوم لە جــوانى رەنگت بێ
بــــــریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چـــــــاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمـانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لـــــێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبــێ نامەیەکى، پـــــڕ لـە خه ندەم بۆ بنوسە




نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 14:26 توسط کچی کورد|



چه ند ده ترسم...
که ديِمه وه...
هه واليکی تالت پی بی...

چه ند ده ترسم...
که باوه شِت پيدا ده که م...
بونی نا مويه که ت لی بی...

چه ند ده ترسم...
که ديمه وه...
گرامه ری زمانی چاو...
رينويسی هجات گورا بی...

چه ند ده ترسم...
چله يِس گه رمی په نجه کانت...
وه ک به جيم هيشت وا نه ما بی...

له مه ش زياتر...
چه ند ده ترسم، که سم، هاوريم،
که ديمه وه...
تو وه ک خوت بيت، من بگوريم!!!

نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 14:21 توسط کچی کورد|

مه رگم پیش مه رگت نه که وی...

ده زانم گه ر پیش تو بمرم نه ک هه ر ئه شک هه ر دو گلینه ی چاویشت هه ل ئه وه ری...

مه ر گت پیش مه ر گم نه که وی...

به پیش من بمری روحی سپیم له چاومه وه دیته ده ری...

قه ت به یه کیشه وه نه مرین...

له پاش ئیمه ئه ی خوشه ویسته که م کی تر حه یرانی خوشه ویستی بچری...
نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 14:17 توسط کچی کورد|

وا مه زانه ئه م شیعرانه م هه ر له خووه هه ل به ستووه...

دلنیا به بو هه ر سه تری فرمیسکی زورم رشتووه...

ئیلهامی هونراوه کانم سه ر چاوه یکی چاوی تویه...

ده ر برینی هه سته کانم به بی وسفی تو درویه...
نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 14:10 توسط کچی کورد|

هه‌ور : کامێرا
برووسکه‌ : فلاش
نم نمه‌ی باران :

بۆ شوشتنه‌وه‌ و
دڵی منیش : قاپ .

ئا.....ی نیشتمانم ،
هه‌تا یه‌ک چرکه‌
بۆ لێوه‌کانت
بزه‌ قه‌رز که‌ .





مارف ئاغایی   
نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 13:59 توسط کچی کورد|


له شه ویکی زستانا


پای قه له مم له سه ر سه هولی

بیره وه ری جوداییتا هه لخلیسکا و

ده ستی شکا

له و شه وه وه هه ر چه ن ده کا

وشه ی (( خه نه ده )) ی پی نا نووسری

نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 13:57 توسط کچی کورد|


له وه ته ی خومم ناسی وه


هه رگیز له مه رگ نه ترسام

به لام که دستت کرده ملم و له دله وه خوشت ویستم

مه رگ بو به دیوه زمه و

هه موو شه ویک خه ونی پیی وه ئه بینم

نوشته شده در شنبه هجدهم شهریور 1391ساعت 13:55 توسط کچی کورد|

دیتنه وه ت چ دژواره ته نانه ت ئه و ده مه ی پیکه وه ین

ون بونت چ سه خته ته نانه ت ئه و ده مه ی لیک دورین

(مارف آغایی)
نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 3:30 توسط کچی کورد|

لاويكم خوش ده وي
وه ك په ره ي گول وايه !
هينده جوان و ناسكه
هينده شيرين
كه ده ليي ده ستكردي تايبه تي خودايه!
وه ك سيحر
ده ستي لي وه شاندووم
هه ر بويه شيت بوومه
و نازانم چي بكم
به م دله شه يدايه! جار جاري
به لاما را ده بري بزه يه ك وه ك گلووك
له سه ر ليو
هه زاران رازيش له نيگايه!
نه دوورين نه نزيك
نيوانمان هه ر ته نيا
ديواريك مه ودايه!
شه وانه من ته نيام
ئه ويش له ژووره كه ي ته نيايه
هه ناسه و خورپه ي دل يه كترين ده بيسين !
ئه زانم من چه نده دلخوازم
ئه ويش وه ك من وايه !
به لام ئاخ !
ئه و مانگي يه كه مي به هاره
من مانگي كوتايي زستانم
دوو هيلي ته ريبين
قه د ناگه ين به يه كتر

هه ر چه ند زور نزيكين!

جه لال مه له كشا .......

نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 3:29 توسط کچی کورد|

زۆر ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕوانی دوو لێوێكم ووشه‌كانی تۆ بنوێنێ

زۆر ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕوانی رۆژگارێكم گوڵی به‌هارمان بڕوێنێ



چاوه‌ڕوانـــــم ووشه‌كانت بكه‌م به‌ مه‌شخه‌ڵی ده‌ستم

چاوه‌ڕوانم خـه‌نده‌كانت بكه‌م به‌ هـــــیوای هه‌ڵبه‌ستم



چاوه‌ڕوانــــــــم ده‌رگایی داخـــــڕاوی ژینـم لێ بكرێته‌وه‌

شادی و خۆشی داهاتوومان ژیانـی كــــــۆن بسڕێته‌وه‌



چــاوه‌ڕوانم فڕمێسكه‌كــــــــــان به‌جێبهێڵــن بینایـــــــم

له‌ تاریكی ڕزگارم بێ و هه‌ڵكه‌م مـــــــۆمی دوا ته‌نیایم



چاوه‌ڕوانم له‌به‌ر باخچه‌ی وێڕانه‌ی چه‌ندان ســـــــــاڵم

سه‌وز بێته‌وه‌ پوشو په‌ڵاش، به‌ڵكو كپبێ ده‌نگی ناڵه‌م



چاوه‌ڕوانم ئه‌و ئاواته‌ی دڵــــم ویستی له‌ دونیایـی ژینه‌

تێكـه‌ڵ نه‌بــــــــــێ لـــــــــه‌گـــه‌ڵ ســـــــارێژی بڕینه‌



چاوه‌ڕوانـــــــــم هــــه‌ردوو ده‌ستم ئه‌ژنۆكانـم به‌جێبێڵن

نه‌فرت بكه‌ن له‌ بێزاری و دوایی شـــادمانــــــی بچێنن

 
نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 3:27 توسط کچی کورد|

چاوه‌ڕێتم،

ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سوێند ده‌خۆم

سوێند ده‌خۆم ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌

گه‌ر یه‌ک یه‌کیش سنووره‌کان مین رێژ بکه‌ن

... هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ به‌ری به‌یاندا

به‌ره‌و ئاسۆ له‌ دوو ده‌ده‌م ده‌زووی نیگام

وا هه‌ست ده‌که‌م

تۆ ده‌بیته‌ باڵدارێکی ئه‌فسانه‌یی و

به‌یانییه‌ک دێیته‌وه‌ لام
نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 3:23 توسط کچی کورد|




له‌ بـــئ ده‌نگی چـــــاوه‌ كانما
تاسه ‌ی دووریت خـــؤ ئه ‌نوینئ
تا دل ئــــــه ‌كا یادی جــــــــاران
چــــــــاو به‌ ئه ‌سرین ئه ‌یرژینئ
سه ‌رم له ‌سه ‌ر سه ‌رینی خه ‌م
هه ‌موو شــــه‌ وئ تا ده‌ م به ‌یان
دلــــم ئه ‌كا تاسه‌ ی نیــــــگات،
چـــــــاوم ئه ‌بئ پـــــر له‌ گریان .

كــــه‌ ئه ‌نؤرم لـــــــه‌ روخسارم
پیوه ‌ی دیاره‌ ره‌ نـــــگی خه ‌مت
ئاخـــــؤ كه ‌ی بئ باخی دلـــم
پاراو بئ به‌ وشـــــــه‌ ی ده‌ مت ؟

ئاخــــــؤ كه‌ ی بئ نیــــگا كانت
جـــاریكی دی وه‌ كـــــوو جاران
ژینـــــــم بئالینن لـــــــه‌ ره‌ نگ
چه ‌شنی هه ‌تاوی دوای باران ؟


"هیــــــــوا زه ‌كــــــه ‌ریایی"

نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 2:56 توسط کچی کورد|

چه‌ ن رؤژیکه‌ 

چرکه‌ کانم 

بؤنی یادی تؤیان لئ دئ

تؤ پیم بلئ

کام شووشه‌ عه‌ تری پاییزیت

پرژان به‌ سه‌ر خه‌یالما؟؟

نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 2:56 توسط کچی کورد|





له‌ گه‌ ل ئه‌ وه‌ ی فریت دامه‌ ، گوئ رووباری ئه‌ م هیجره‌ ته‌

لیت توره‌ نیم هه‌ ر له‌ چاومای ئه‌ ی سه‌ رچاوه‌ ی ئه‌ م غوربه‌ ته‌



هه‌ رچه‌ ند دلمت خسته‌ كوانووی پر له‌ پشكؤی نائومیدی

له‌ سیبه‌ رتا هه‌ ر ئه‌ وه‌ نده‌ ی بزه‌ ی گولئ خؤشیم نه‌ دی



تؤ بئ وه‌ فا له‌ ئاستانه‌ ی وه‌ رزه‌ كانی خؤشه‌ ویستی

له‌ ده‌ نگی ده‌ ف ، له‌ گیتار و ، له‌ جئ ژووانی پر له‌ مه‌ ستی



منیش هیشتا هه‌ ر كه‌ چرای خه‌ یالیكت شوعله‌ ئه‌ دا

له‌ نیو رؤحما یاده‌ وه‌ ریت وه‌ ك چه‌ خماخه‌ ئاگر ئه‌ دا



جه‌ خار گولم تؤ ئه‌ و عیشقه‌ ت دابه‌ ئاوا منت تیاویست
منیش ئازیز پیچه‌ وانه‌ هه‌ ر تؤم ئه‌ ویست ، هه‌ ر تؤم ئه‌ ویست


" ئیسماعیل خورمالی "

نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 2:54 توسط کچی کورد|

دە رگە کە تم لئ بکە وە ..

کفت و ماندووی ریگای دوورم

وە کو جاران کە میک لە لات دە مینمە وە و رادە بوورم..

شە و راشکا ئە ژنؤم شل بوو

مانگ بە تاقی ئاسمانە وە هە لپرووکا

دە رگە کە تم لئ بکە وە..

دار و بە ردی بە ر دە رگە تان هاتنە تکا !!!

" عە بدولا پە شیو "
نوشته شده در چهارشنبه پانزدهم شهریور 1391ساعت 2:52 توسط کچی کورد|



قالب جدید وبلاگ پیچك دات نت